چۆن گرافیک دیزاینەر مامەڵە لەگەڵ هەلی کار بکات
وەک ئاشکرایە هەلی کاری گرافیک دیزاین بەردەوام لە زیادبووندایە و لە دوو ڕوەوە دەتوانین مامەڵەیان لەگەڵبکەین:
یەکەم: هەلی کار بەموچەیەکی کەم و داواکاری زۆر:
ئەم جۆرە هەلی کارە تەنها خۆهەڵخەڵەتاندنی خاوەن کۆمپانیا و دامەزراوەکانە کە بەموچەیەکی کەمتر لە ٥٠٠ هەزار یاخود کەمێک زیاتر داوای گرافیک دیزاینەری شارەزا و پێشکەوتوودەکەن وە کۆمەڵێک مەرجی زۆری وەک ) زانینی چوار پێنج بەرنامە، زانینی زمان، بەڕێوبردنی سۆشیالمیدیا، مۆنتاژ و مۆشنگرافیک ...هتد !!!(
خۆشییەکەی ئەوەی ئەم هەلی کارانە ئەوکەسانەیان دەستناکەوێت کە داوای دەکەن گەر بەدەگمەن دەستیشیان بکەوێت یان دیزاینەرەکە شێت دەبێت یاخود وازدەهێنێت و سەری خۆی هەڵدەگرێت..
( لێرەدا بەموچەی کەم تەنها گرافیک دیزاینەری سەرەتایی و مامناوەند گونجاوە و پێویست بە دانانی مەرجی زۆر ناکات)
دووەم: هەلی کار بەموچەی باش و داواکاری زۆر:
ئەمەیان مافی کۆمپانیا و دامەزراوەکانە کە لەبەرامبەر موچەیەکی باشدا مەرجی زۆریش دابنێن و لەهەموو جیهان ئەمە هەیە و شتێکی ئاساییە.
ناکرێت گرافیک دیزاینەرێکی سەرەتایی کەمێک لە فۆتۆشۆپ و ئیلستریتر بزانێت و بەبێ بوونی ئەزموون و بەبێ شارەزاییەکی ئەوتۆ بیەوێت ئەو هەلی کارەی دەستبکەوێت بەهەمان موچەی گرافیک دیزاینەرێکی پێشکەوتوو.
لێرەدا لەجیاتی بۆڵە بۆڵ پێویستە گرافیک دیزاینەر هەوڵی فێربوون و بەرەو پێشبردنی تواناکانی بدات تاوەکو ئاستی باش ببێت و هەلی کاری ئاستی پێشکەوتووی دەستبکەوێت و بە موچەیەکی زۆر کاربکات.
کۆمێنت بنوسە