کتێبی دەروازەی گرافیک دیزاین

 


دوای تەواو بوونی ١٠٠٠ نوسخەی چاپی یەکەم، چاپی دووەمی کتێبی دەروازەی گرافیک دیزاین بە کۆمەڵێک تایبەتمەندی و گۆڕانکاری و زیادکردنی بابەتی نوێوە هاتەوە بەر دیدەی خوێنەری کورد .


کتێبەکە بریتییە لە ٤٢٠ لاپەڕەی ئاڕتی ڕەنگاوڕەنگی بەرگ ڕەق، دەربارەی بابەتە بنچینەیی و گرنگەکانی گرافیک دیزاین کە پێویستە هەموو فێرخوازێک پێش هەنگاونان بۆ نێو جیهانی نەرمەکاڵاکانی دیزاین بیزانێت و ئاشنای ببێت، یاخود هەر گرافیک دیزانەرێک لە هەر ئاستێکدا بێت بیزانێت.



کێ لەم کتێبە سودمەند دەبێت؟

  • مامۆستایانی زانکۆ و پەیمانگاکان، بەتایبەتی مامۆستای بەشەکانی کۆمپیوتەر و ئایتی و گرافیک دیزاین.... هتد
  • خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکان، بەتایبەتی خوێندکارانی بەشەکانی کۆمپیوتەر و ئایتی و گرافیک دیزاین.... هتد
  • گرافیک دیزاینەران، بۆ هەموو ئاستەکان و بەتایبەتی ئەو گرافیک دیزاینەرانەی لە نەزەریاتی گرافیک دیزایندا لاوازن.
  • ئەوکەسانەی لە بواری مارکێتین و بەڕێوبردنی سۆشیاڵمیدیادا کاردەکەن.
  • هەر فێرخوازێکی دیزاین کە بیەوێت بەشێوەیەکی ئاسانتر و باشتر فێری گرافیک دیزاین ببێت.

کتێبی دەروازەی گرافیک دیزاین ئەم بابەتانە سەرەکیانە لەخۆ دەگرێت:

بەشی یەکەم: دەروازەی گرافیک دیزاین
لێرەدا باسی زاراوەی گرافیک دیزاین و ناساندنی کۆمەڵێک بابەتی پەیوەندیدار کراوە کە پێویستە گرافیک دیزاینەر بیزانێت، هەروەها باسی ڕۆڵی گرافیک دیزاینەر و گرنگی گرافیک دیزاین و مێژووی پیشەکە کراوە، وە ڕونکردنەوەی ئەو ئەرکەی دەکەوێتە سەرشانی گرافیک دیزاینەر و دوای خوێندنەوەی ئەم کتێبە ڕوانینێکی دیکەت دەبێت بۆ پیشەی گرافیک دیزاین.

بەشی دووەم؛ جیهانی گرافیک دیزاین:
لێرەدا هەنگاوی دروستی فێربوونی گرافیک دیزاین و پشتپەردەی پشت گرافیک دیزاینەرە پێشکەوتووەکان خراوەتە ڕوو بەشێوەیەک دەتوانێت بەرەوپێشچونت چەند هێندە زیادبکات، هەروەها چۆنیەتی داهێنان و هەنگاونان بۆ ئاستی پڕۆفیشناڵ، هەروەها ئەوەی لێرەدا گرنگە کێشەی نەبوونی بیرۆکەت بۆ چارەسەر دەبێت، وە لێرەدا بوارەکانی کارکردنی گرافیک دیزاینەر، ستایل و ڕێنامەی ستایلی گرافیک دیزاین، لۆگۆ و بنەما و جۆرەکانی لۆگۆ باسکراوە.

بەشی سێیەم: توخمەکانی گرافیک دیزاین
لێرەدا گرنگییەکی باش دراوە بە یەکەی بنیادی گرافیک دیزاین کەڕۆڵێکی گەورە دەبین لە دەرئەنجامی دیزاینەکە بەم شێوەیە:
أ- هێڵ، بۆشایی، شکڵ، خامە، فۆرم و گرنگی و جۆر و واتاکانی هەریەکێکیان
ب- بیردۆزی ڕەنگ:
لێرەدا بەشێوازێکی ورد باسی چۆنیەتی مامەڵکردن لەگەڵ گرنگترین توخمی گرافیک دیزاینکراوە کە بریتییە لە ڕەنگ، شێوازەکانی ڕەنگ، ڕێگاکانی گونجاندنی ڕەنگ، واتای ڕەنگ و دەرونزانیی ڕەنگ ...هتد
ج-وێنە
لێرەدا باسی چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ هێنانی وێنە و فۆتۆ بۆناو دیزاینکراوە چۆنیەتی دیاریکردنی ریسلۆوشن و هەندێ بنەمای گرنگ، هەروەها جۆرەکانی فایلی وێنەیی
د-تایپۆگرافی
لێرەدا باسی جۆرەکانی خێزانی فۆنتەکان کراوە شوێنی بەکارهێنان و واتای جۆرەکان هەروەها بنەماو ڕێساکانی تایپۆگرافی.

بەشی چوارەم: بنەماو ڕێساکانی کۆمپۆزیشن
لێرەدا باسی ئەوە کراوە چۆن بتوانین توخمەکانی دیزاین لەناو کۆمپۆزیشندا ڕێک بخەین و پێکەوە بیناگونجێنین و بتوانیت دەرئەنجامێکی باشتر بەدەستبهێنین وەک ( جیاوازی، ڕێکخستن، پلەبەندی، لێکنزیکی، دوبارەکردنەوە، هاوسەنگی، سادەیی، کرداری... هتد
هەروەها لێرەدا باسی جۆرە جیاوازەکانی تۆڕکراوە کە ئەندازیارانە ڕۆڵی هەیە لە ڕێکخستنی توخمەکانی ناو کۆمپۆزیشن، بەتایبەتی ڕێژەی ئاڵتونی کەپێت دەڵێت زۆر هەڵەیت گەر پێت وابێت ڕێژەی ئاڵتونی تەنها لە لۆگۆدا بەکاربهێندرێت!

بەشی پێنجەم: دیزاینی چاپ و سۆشیاڵ میدیا
لێرەدا بابەتە سەرەتایی و بنچینەییەکانی دیزاینی چاپ دانراوە بەتایبەتی جۆرەکانی دیزاینی چاپ و بنەماکانی دیزاینی چاپ, هەروەها باسی کۆمەڵێک بنەمای دیزاینی شاشە و سۆشیاڵمیدیا کراوە

بەشی شەشەم : پڕۆژەی دیزاین
لێرەدا ئەو هەنگاو و خاڵە گرنگانە باسکراوە کە بەهۆیەوە دەتوانیت دەرئەنجامێکی باش و ڕازیکردنێکی زیاتری کڕیار بەدەستبهێنیت، بەتایبەتی لەکاتی ئەنجامدانی دیزاینێکی ماوەدرێژ.

لەگەڵ کتێبەکەدا کۆرسێکی فۆتۆشۆپی ٥٢ وانەی ٢٠ کاتژمێریی هەیە ، کەدوای کڕینی کتێبەکە بەدیاری و بە لینکی ئۆنلاین دەدرێتە بەشداربوو.

نرخی کتێبەکە تەنها ١٥ هەزارە و بە گەیاندن بۆ سەرجەم شار و شارۆچەکان بەردەستە، وە لە شاری سلێمانی لە بەردەرکی سەرا - کتێبفرۆشی کۆشکی سەرا دەستدەکەوێت.

بۆ داواکردنی کتێبەکە بۆ دەرەوەی سلێمانی دەتوانن لەم پەیجە داوای بکەن

ليست هناك تعليقات