حوکمی تەقلید لە دیزایندا چییە ؟
زۆرجار ڕەخنەی تەقلید و نەبوونی بیرۆکە لە گرافیک دیزاینەران دەگیردرێت لێرەدا حەزدەکەم ڕاوبۆچونی خۆم لەسەر ئەو بابەتە بڵێم :
زۆر ئاساییە گرافیک دیزاینەر تەقلید بکات ئەویش لە دوو حاڵەتدا:
یەکەم: گرافیک دیزاینەر لەکاتی فێربوون و ڕاهێناندا بەردەوام پێویستی بەوە دەبێت بۆ فێربوونی بابەتی نوێ تەقلید بکات بەتایبەتی گرافیک دیزاینەرە سەرەتاییەکان تاوەکو دەست و چاو و مێشکیان لەگەڵیدا ڕادێت و بەهۆیەوە هەنگاو بنێن بەرەو بیرۆکەی نوێ.
دووەم: کاتێک کولفەی کڕیار بەشی ئەوە ناکات چەند ڕۆژ بەدیار بیرۆکەی نوێ دابنیشیت و هەوڵی ئیبداع بدەیت ئەوکات ناچاردەبیت قاڵبێکی ئامادەکراو بهێنیت و بەکاری بهێنیتەوە یاخود چەکوشکارییەکی کەمی بکەیت.
بەکوردییەکەی مەعقول چییە بە ٢٠ دۆلارێک پێت وابێت گرافیک دیزاینەر چەند ڕۆژ دابنیشێت بەدیار کارەکەو ئیبداعت بۆ بکات
بەڵام تەقلید مشکیلەیەکی زۆر گەورەیە!
ئەویش لە دوو حاڵەتدا:
یەکەم: ئەوکاتەی کارەکە بڵاودەکەیتەوە و دەیکەیتە موڵکی خۆت
دووەم: ئەوکاتەی مشتەری کولفەیەکی باشی بۆ کارەکە تەرخانکردووە تۆش دەچیت فێڵی لێدەکەیت و بە یەک دوو دەقە کارێکی کۆپی و پەیستی بۆ دەکەیت و ٤٠٠ دۆلارێک دەخەیتە گیرفانت !
کۆمێنت بنوسە