بەکارهێنانی قاڵب و ڕەگەزی ئامادەکراو لە دیزایندا.


 زۆر جار کەسانێک ڕەخنەی ڕەق لە گرافیک دیزاینەران دەگرن کە ڕەگەزی ئامادەکراو یاخود پارچەی ئامادەکراو لە دیزاینەکانیاندا بەکاردەهێنن و هیچ بیرۆکە و توانایەکیان نییە، لەپاڵئەوەدا ئەو کەسانە خۆیان خاوەنی داهێنان و بیرۆکەیەکی نوێ نین و لەبوارەکەی خۆیاندا ئەهلی کۆپی و پەیستن تاوەکو بڵێین ڕەخنەکانیان لەجێی خۆیدا بێت، بەڵام لێرەدا حەزم کرد ڕونکردنەوەیەک و زانیاریەک بدەمە خودی گرافیک دیزاینەران

سەرەتا پێویستە بزانین گرافیک دیزاین چییە و ڕەگەزەکانی گرافیک دیزاین چین؟

گرافیک دیزاین بریتییە لە گەیاندنی بینراو و چارەسەرکردنی کێشە بەهۆی تێکەڵکردن و ڕێکخستنی کۆمەڵێک ڕەگەز ( ڕەنگ، وێنە، تایپۆگرافی، شکڵ، خامە، بۆشایی، هیڵ) و گەیاندنی پەیامێکی دیاریکراو بەبینەر.

واتە گرافیک دیزاینەر مەرج نییە لە بەرهەمێکی دیزایندا کار لەسەر دروستکردنی تەواوی ڕەگەزەکان بکات بەڵکو کارە گرنگەکە ڕیکخستن و تێکەڵکردنی ئەو ڕەگەزانەیە لەناو لەیئاوت یاخود کۆمپۆزیشنی دیزاین.

ناکڕیت هەموو کات خۆت ( فۆنت، کلیپئارت، ئایکۆن، کاری هونەری، وینەی ڕونکردنەوەیی، فۆتۆ، شەیپ، تیکسچەر، باکگراوند مۆکئەپ...هتد) دروست بکەیت بەڵکو ئاساییە و بەپێی پێویستی بەئامادەکراوی بەکاریان بهێنیت، بۆنمونە کەسێک کاری دیزاینی ڕۆژنامە ،  گۆڤار، چاپ ...هتد  دەکات گەر خۆی هەمو وڕەگەزەکان دروست بکات مانگی دوو  بۆ ناکرێت، چونکە کارە سەرەکیەکەی دیزاینەرانی بڵاوکراوە ڕێکخستنی لەیئاوت و ئامادەکردنێکی گونجاوە بۆ چاپ.

کەواتە ڕۆڵی گرافیک دیزاینەر چییە؟

لەگەڵ ئەوەدا گرافیک دیزاین دەتوانێت خودی خۆی هەریەکێک لەو ڕەگەزانە و بابەتە پێکهێنەرانە بەپیی پێویست و بەپیی ئەو بوارەی گرافیک دیزاین کەکاری تیادەکات دروستبکات بەڵام ئەمە ئیشە سەرەکیەکە نییە بەلکو ئیشە سەرەکییەکەی گرافیک دیزاینەر ڕیکخستن و تێکەلکردنی ئەو ڕەگەزانەیە بە بیرۆکیەکی دا‌‌هێنەرانە تاوەکو بتوانێت بەشێوەیەکی جوان و کرداری پەیامێک بگەیەنێت.

بۆ نمونە: پێویست ناکات هەموو کات خۆت تایپفەیس و فۆنت دروست بکەیت بەڵکو پێویستە بنەماکانی تایپۆگرافی بزانیت تاوەکو بزانیت چۆن بەکاری دەهێنیت.

بۆ ئەم مەبەستە دەکڕیت لەکاتی دیزایندا سود لە زۆر ماڵپەڕی ( ڕەنگ، فۆنت، فۆتۆگرافی، ڤیکتەر...هتد وەربگریت و هەر پێکهاتەیەکی ئامادەکراو وەک ( باکگراوند، تێکسچەر، گرادێنت، کارەکتەر...هتد ) بەکاربهێنیت و بەهۆیەوە بە بیرۆکەکانت بتوانیت پەیامەکە بگەیەنیت.

هەروەها ئایا چی دەربارەی بەکار‌هێنانی ڕەگەزەکان بەشیوەیەکی سەرەکی لەدیزایندا؟

بۆ نمونە دیزاینێک لەوانەیە تەنها کارەکتەرێک و نوسینێکی ئاسایی لەخۆ بگرێت لەم حآلەتەدا ڕەگەزە بەکارهێندراوەکە دەبێتە بەشێکی سەرەکی و پێویستە گرافیک دیزاینەر خۆی لە بەموڵککردن و دانەپاڵی دیزاینەکە بپارێزێت.

ليست هناك تعليقات