ئاسایی وەری بگرە و سیڤی بنێرە !


 کاتێک هەلێکی کار کۆمەڵێک مەرج دادەنێت بۆ گرافیک دیزاینەر ئاسایی وەری بگرە و گەر هەندێ مەرجیشت تیانەبێت  سیڤی و نمونەی کاری خۆت بنێرە و لەکیسی مەدە.

لێرەدا چەند نمونەیەک دەهێنمەوە:

نمونەی یەکەم: 

هەلێکی کار دانرابوو داوای زانینی کۆمەڵێک بەرنامەی زۆریان کردبوو تەنانەت زانینی سینەما فۆردی و بەڕێوەبردنی وێبسایت بە موچەی ٤٥٠ هەزار!!! ، ئەوەبوو دەستیان نەکەوت و لەکۆتایدا  کەسێکیان وەرگرت چەند مانگێک بوو خەریکی دیزاین بوو و تەنها بە ئاستێکی مامناوەند فۆتۆشۆپ و ئیلستریتری  دەزانی.

نمونەی دووەم:

سێ ساڵ لەمەو پێش هەلێکی کار دانرابوو بۆ گرافیک دیزاینەرێکی شارەزا کە هەردوو بەرنامەی فۆتۆشۆپ و ئیلستریتر شارەزابێت، ئەو کات من سەرەتا بووم لەئیلستریتر و ترسێکم هەبوو لەوەی وەربگیرێم، کاتێک چوم سەیرم کرد تەنها بۆ ئەوەیە قاڵبی فریپیکی پێبکرێتەوە و پاشان پارچەکانی ڕابکێشرێتە فۆتۆشۆپ!

نمونەی سێیەم:

هەلێکی کار دانرابوو داوای زانینی کۆراڵ درەوی کردبوو لەکاتێکدا من هیچم نەدەزانی، ئەوەبوو  جەژنی بەسەردا هات و لەو ماوەدا  تەنها  بە هەفتەیەک خۆم فێری بەرنامەکە کرد و وەرگیرام.

لەبەر ئەوە کاتێک شوێنێک داوای زانینی ٥ بەرنامە دەکات ئاسان وەری بگرە  مەگەر موچەکەی زۆر کەم بێت، چونکە لەوانەیە تەنها پێویستیان بەوە بێت لە دوو بەرنامە ئاستت پێشکەوتووبیت و لەوانی دیکە سەرەتابیت.

ليست هناك تعليقات