کارامەیت زیاتر بکە!
ئەو سەردەمە تێپەڕیوە گەر بتەوێت تەنها بە زانینی فۆتۆشۆپ و یەک دوو مانگ خەریکبون بەدیزاینەوە هەلی کارت بە ئاسانی دەستبکەوێت، هەر پیشەیەک فراوان بوو پێویستت بەوە دەبێت کارامەیی و لێهاتویت زیاد بکەیت!
هەر بەڕاست پێت وایە بە فێربوونی بەرنامەیەک ، خوێندنی کۆرسێک، خوێندنەوەی کتێبێێک، تەماشاکردنی یوتوب ببیتە گرافیک دیزاینەرێکی باش ؟
زۆر هەڵەیت!
پێویستت بەوەیە چەندین بەرنامە بزانیت ، شارەزای نەزەریاتی دیزاین ببیت، خۆبەخشی کار بکەیت بۆ وەرگرتنی ئەزموون ، بەشداری چەندین کۆرس بکەیت ( دیزاین ، مارکێتین، بزنس، پلان ...هتد ) ، خوێندنەوەی بابەت و کتێب ،بەردەوام تەماشاکردنی ڤیدیۆ و کۆرسی یوتوب و سایتەکانی دیزاینی وەک ( لیندا ، یودیمی ، پلورال سایت ...هتد ) تەنانەت پێویستت بەوە دەبێت لەدەرەوەی گرافیک دیزاین توانات هەبێت وەک : فێربوونی زمان، بەڕێوبردنی سۆشیاڵ میدیا ...هتد
پێویستت بەوەدەبێت بەردەوام فێرببیت و ڕاهێنان بکەیت ئەگینا بەجێدەمێنیت و کەسانێک کە وەک تۆ خەریکی دیزاینن پێشت دەکەون، زۆر کاتت بەگەڕان بەدوای شتی بەلاشە سەرف مەکە چونکە هەموو شتە باشەکان بە بەلاش بەردەست نین، لێکۆڵینەوەکان دەڵێن ٪٦٥ ی خەلکی جیهان ئامادەن پارە بدەنە شتێک گەر بەخۆڕایش بونی هەبێت چونکە کاریگەریەکی دەروونی باش لەسەر خێرا فێربوون بەجێدەهێڵێت، مانگی تەنها یەک کتێب لە ئەمەزۆن بکڕە، ئیشتراکی یەک دو مانگی لیندا بکە ئەو کات ڕاستی ئەم قسەیەت بۆ دەردەکەوێت، تەنانەت کاتێک دەبیتە کەسێکی پڕۆفیشناڵ تا کارامەیت زیاتر بێت ا لە زۆر شت بزانیت هێشتاکەمە، دیزاینەرێکی پڕۆفیشناڵ لە سێ بەرنامە و چەند بوارێکی دیزایندا خەبیر بێت باشترە لە یەکێک تەنها لەیەک بەرنامە و بوارێک خەبیر بێت.
کەسی واهەبووە ١٥ ساڵ لەمەوبەر دیزاینەرێکی پڕۆفیشناڵ بووە ئیستا دیزاینەرێکی زۆر سەرەتاییە !
کەواتە کارامەیت زیاتر بکە تا بەجێنەمێنیت و تۆپەکە هەڵبدەیتە ساحەی بەرامبەر !
کۆمێنت بنوسە