گەیاندنی بینراو Visual Communication
گەیاندنی زانیاری و بیرۆکەیە بەشێوازێک کە ببینرێت و تیایدا شێوازێکی بینراو دروستدەکرێت تاوەکو پەیامێک بەجوانە و سەرنجڕاکێشی بگات، ئەم جۆرە گەیاندنە کاریگەرترین شێوازی گەیاندنی زانیارییە وەک: هێما، تایپۆگرافی، وێنەی ڕونکردنەوەیی، دیزاینی پیشەسازی، گرافیک دیزاین، وێنەکێشان، بانگەشەی بازرگانی، ئەنیمەیشن، ڕەنگ، ڤیدیۆ، سلایدشۆو ...هتد، هەڵسەنگاندنی دیزاینێکی گەیاندنی بینراوی باش زیاتر لەسەر تێگەشتنی بینەر وەستاوە نەک لایەنی جوانی و هونەریی تاکەکەسی بەتەنها ، ئەم جۆرە گەیاندنە لە بازاڕدۆزی و ڕیکلامدا بەردەوام لەبەرەو پێشچوندایە و جیهانی بانگەشی بازرگانی و بازاڕدۆزی داگیرکردووە، گەیاندنی بینراو وادەکات بینەر زانیاریەکانی بەشێوازێکی باشتر بەبیربێتەوە چونکە زانیاریەکان لەڕێگای بینینەوە دەچێتە یادگەی ماوە درێژی مرۆڤەوە، هەروەها پڕۆسەی وەرگرتنی زانیاری لەڕێگای بینینەوە ٦٠ هەزار جار خێراترە لە گەیاندنەکانی تر.
بەپێی تۆژینەوەکان لەیادمانەوەی زانیاری بەهۆی گەیاندنی بینراوەوە زۆر زیاترە لە تێکست و دەنگ بەم شێوەیە:
گرنگی گەیاندنی بینراو:
- %90 ی زانیاریەکان لەڕێگای بینینەوە دەگوازرێتەوەمێشک .
- %50 ی مێشک لەکاتی بینیندا چالاکە.
- %80 ی خەڵک ئەوەی دەیبینن لەمێشکیاندا دەمێنێتەوە.
- %70 ی هەست وەرگرەکان دەکەونە چاوەوە.
بهێنە پێش چاوت گەر بانگەشەیەکی بازرگانیت تەنها بەدەنگی پێبگات، لەبەرامبەردا بانگەشەیەکی بازرگانی لەڕێگای تابلۆیەکی بازرگانی یاخود ڤیدیۆیەکەوە پێبگات، ئایا بەکامیان کاریگەر دەبیت؟
ئایا گەر کتێبێک بخوێنیتەوە تەنها نوسین بێت، کتێبێکیش وێنەی ڕونکردنەوەیی و ئنفۆگرافیکی بەکارهێنابێت ئایا لە کامیان زیاتر تێدەگەیت؟
ڕەنگە ئێستا لەگرنگیی گەیاندنی بینراو گەشتبیت کە دەبێتە هۆکارێک تاوەکو لە لایەنێکی زۆر گرنگی گرافیک دیزاین بگەیت کە گەیاندنی پەیامێکی بینراوە.
کۆمێنت بنوسە