گرافیک دیزاین(Graphic Design) چییە ؟

 گرافیک دیزاین شێوازێکی گەیاندنی بینراوە، کە بەکاردێت بۆ گەیاندنی زانیاری و پەیامێکی دیاریکراو بە بینەر،لە ئەنجامی دەربڕینی بینراوی بیرۆکە کە پشتدەبەستێت بە ( دروستکردن، دیاریکردن، ڕێکخستنی) توخمە بینراوەکان  گرافیک دیزاین تەنها کار لەسەر لایەنی جوانی ناکات بەڵکو لە پڕۆسەی چارەسەری کێشە و داهێنەریدا کار لەسەر پێشکەشکرنی  زانیاریەکان دەکات  بەشێوەیەک کرداری بێت و کاریگەری لەسەر بینەر هەبێت، ئەو کەسەی بەم کارە هەڵدەستێت پێی دەوترێت گرافیک دیزاینەر،

پڕۆسەی چارەسەری گرافیک دیزاین دەتوانێت ئەم کاریگەریانە دروست بکات:

قایلکردن، ئاگادارکردنەوە، ناساندن، هاندان، ڕێکخستن، براند، وروژاندن، دیاریکردن، سەرقاڵکردن و گەیاندن یان هەڵگرتنی چەندین ئاست لەواتا

گرافیک دیزاین دەتوانێت ئەوەندە کاریگەر بێت کە بتوانێت کار لە هەڵسوکەوتی بینەربکات، لەوانەیە بەرهەمی براندێک بکڕیت تەنها لەبەر سەرنج ڕاکێشیی دیزاینی پاکێج، یاخود تەماشای فیلمێک بکەیت بەهۆی کاریگەربوون بە دیزاینی پۆستەر، یاخود هاوکاریکردنی هەژاران بەهۆی سەرنجڕاکێشی دیزاینی پڕۆشورێک.

گرافیک دیزاین زمانێکە باوەر بە ( شتێک، بیرۆکەیەک، پەیامێک ) دروستدەکات

برۆکێت هۆرن پڕۆفیسۆر و هاوسەرۆکی پەیمانگای ماریلاند - کۆلێژی هونەر 

گرافیک دیزاینەران بە دەستی یاخود نەرمەکاڵاکانی کۆمپیتەر کار لەسەر دروستکردن و تێکەڵکردنی توخمەکانی گرافیک دیزاین دەکەن بۆ پێکهێنانی دەربڕینێکی بینراوی بیرۆکە و پەیام و گەیاندنی بە بینەری بەئامانگیراو، ئەم کارەش لەپێناو دڵخۆشکردنی ئەو کڕیارەی دیزاینەکەی بۆدەکرێت، کەواتە گرافیک دیزاینەران بڕیار لەسەر ئەوەدەدەن چۆن شتێک جوان دەردەکەوێت پاشان بە باشی بگات بە بینەر و بەم هۆیەش پەیوەندی دروستبکەن، بەڕوانین لەو زاراوانەی پێشتر باسکراون گرافیک دیزاینەران پەیام دەگەیەنن( دیزاینەری گەیاندنن) وە دروستکردنی شێوازێکی بینراو( دیزاینەری گەیاندنی بینراون)


هناك تعليق واحد: