دیزاینی گەیاندن Communication Design



بریتییە لە کارامەیی تێکەڵ لەنێوان دیزاین و پارەپێدانی زانیاری کە گرنگی دەدات بە هۆکارەکانی ڕاگەیاندن وەک: چاپەمەنی، پیشە، میدیای ئەلەکترۆنی پێشکەشکردن بۆ گەیشتن بە بینەر لێرەدا تەنها گرنگی بە لایەنی جوانکاریی پەیام نادرێت بەڵکو لەپاڵئەوەدا گرنگی دەدات بە کەناڵی ڕاگەیاندنی نوێ بۆ دڵنیابوون لە گەیشتنی پەیامەکە بە بینەری بەئامانجگیراو، دیزاینی گەیاندن کاردەکات بۆ سەرنجڕاکێشان، هەست جوڵاندن. دروستکردنی حەز، هاندانی خەلکی بۆ پەیامێک کە پێشکەشیان دەکرێت و جێهێشتنی لایەنێکی ئیجابی لەسەریان.

پڕۆسەی دیزاینی گەیاندن ئەمانە لە خۆدەگرێت:

ستراتیژی بیرکردنەوەی بازرگانی، لێکۆڵینەوەی بازاڕ، داهێنەری، چارەسەرکردنی کێشە، کارامەیی تەکنیکی، زانیاری بیردۆزی ڕەنگ، تایپۆگرافی، لەیئاوت، پلەبەندیی بینراو (ڕێکخستن و پێشکەشکردنی توخمەکانی دیزاین بەشێوازێک کاریگەر دەربکەوێت).

زۆر جار زاراوەی  دیزاینی گەیاندن لەگەڵ  زاراوەی گەیاندنی بینایی ئاڵوگۆڕی پێدەکرێت، بەڵام ئەمە هەموو کات ڕاست نییە چونکە دیزاینی گەیاندن بوارەکەی فراوانترە و دیزاینی( بیستراو، زارەکیی، دەستلێدان، بۆنکردن)یش لە خۆدەگرێت. نمونەی دیزاینی گەیاندن :

زانیاری تەلارسازی، تایپۆگرافی، وێنەی ڕونکردنەوەیی، وێب دیزاین، ئەنیمەیشن، بانگەشەی بازرگانی، ڕیکلام نوسین، دیزاینی ناسنامەی بینراوی براند ...هتد

پێشتر لە ڕونکردنەوەی زاراوەی گرافیکدا ئەوەمان بۆ دەرکەوت کارەکە سنوردارە و ڕەنگە ناڕونی لەگەیاندنی پەیام و زانیاریدا بوونی هەبێت، لێرەدا گەیاندن  واتای ڕوونی لە گەیاندن و ئامانج لەکارە گرافیکیەکەدا دێت.

لە دیزاینی گەیاندندا پێویستە کارەکە کرداری بێت و تەنها بۆ جوانی و ڕازاندنەوە نەبێت،  وە دیزاینەری گەیاندن  نابێت تەنها داهێنەر بێت بەڵکو پێویستە ستراتیژیانە کار بکات و کارەکەی پەیامێک بگەیەنێت.


ليست هناك تعليقات