هێڵکاری Graphic
لە وشەی (graphiko)ی گریکی کۆن وەرگیراوە و بریتیە لە هونەر، خەیاڵ، دەربڕینی تەنێک بەشێوازێکی بینراو، لەهەر وێنەیەک یان دیزاینێک لەسەر ڕووتەختێک (کاغەز، شاشە،کانڤاس، دیوار، تەختە، کەنزا) بەمەبەستی (ئاگاداری، ڕونکردنەوە، کات بەسەربردن) پێکدێت، دەکرێت دوو ڕەهەندی یان سێ ڕەهەندی بێت، ئەو وێنەیەی بە کۆمپیتەر بەرهەم دەهێنرێت پێی دەوترێت: وێنەی گرافیکی کۆمپیوتەری computer graphics، نمونەی کاری گرافیکی وەک:
فۆتۆگراف، وێنەکێشان، هەڵکۆڵین، هونەری گرافیکی، هێڵکاری، تایپۆگرافی، دیاگرام، گراف، دیزاینی ئەندازەیی، نەخشە، هێما، دیزاینی تەلارسازی، وێنەی ئەندازیاری ، یاخود هەر وێنەیەکی تر، لە کاری گرافیکیدا دەکرێت وێنە و نوسین بەتەنها یان هەردووکیان پێکەوە بن و مەرج نییە واتایەکی ڕون و بیرۆکەیەکی وردی لەگەڵدابێت و دەکرێت (کرداری، هونەری، تۆمارکراو (فۆتۆگرافی ) ) بێت، دەکرێت پەیام بەڕونی بگەیەنێت وە دەکرێت ئاڵۆز بێت
.وشەی گرافیکی ( گرافیک دیزاین ) بریتییە لە توخمە بینراوەکان کە وەک بەردی بناغە کار دەکەن و پێکەوە دادەنرێن بۆ پێدانی وێنەیەکی بینراو بۆ ئەو بیرۆکەیەی لەمێشکدایە، توخمە بینراوە گرافیکییەکان بریتین لە :
هێڵ، شەیپ، ڕەنگ، وێنە، فۆرم، خامە، نوسین، بۆشایی، کە توانای هونەریمان بەکاردەهێنین بۆ بەکارهێنان و ڕێکخستنیان لەناو لەیئاوت و گەیاندنی بیرۆکەیەک.
کۆمێنت بنوسە