گرافیک دیزاین لەهەموو شوێنێکە
پێویست ناکات بچیتە مۆزەخانەیەک، پێشانگایەک بۆ بینینی گرافیک دیزاین بەڵکو لەهەر شوێنێکیت تەماشابکە، تابلۆی ڕیکلامی سەرشەقامەکان، کتێب، ڕۆژنامە، گۆڤار، پاکەت، قوتو، زەرف، لۆگۆ، بزنس کارت، وێبسایت، تەلەفزیۆن، کۆمپیوتەر، مۆبایل ...هتد، بەچەندین شێواز و لەچەندین شوێن دەبینییت هەموو ئەمانە گرافیک دیزاین تیایدا بەکارهاتووە تاوەکو بەهۆی گەیاندنی بینراوەوە( زانیاری، پەیام، بیرۆکە ) بگەیەندرێتە بینەر، بهێنە پێش چاوت ئایا گەر گرافیک دیزاین بوونی نەبێت چی ڕوودەدات؟
نەبوونی گرافیک دیزاین لەم بابەتانەدا نمونەی(مرۆڤە تەنها ئێسکەپەیکەر و بە بێ گۆشت) کە دیزاین وەک ئامێرێک کاردەکات بۆ جوانکردنی هەموو شتێک، گرافیک دیزاین دەستکەوتێکی گرنگی مرۆڤە لەچاخی چاپ و تەکنۆلۆژیادا کە ڕەگوڕیشەی دەگەڕێتەوە بۆ هەزارەها ساڵ لەمەوبەر، ئێستاش گرافیک دیزاین بەشێکی گرنگی ژیانی ئەمڕۆمانە و قورسە خەیاڵ بکەین بە بێ گرافیک دیزاین جیهانی (چاپ ،تەکنۆلۆژیا، پیشەسازی) ڕێبکات.
کۆمێنت بنوسە