گرافیک دیزاینەر و کڕیار
هەمیشە مشتومڕێکی زۆر لەسەر جیاوازی لەنێوان بیرکردنەوەی دیزاینەر و کڕیاردا هەیە لێرەدا گرافیک دیزاینەر دوو ئەرکی گەورەی دەکەوێتە سەرشان، یەکەم بە باشی گوێ لە داواکاری کڕیار بگرێت و جێبەجێی بکات، دووەم لەپڕۆسەی دیزانکردندا بەدوای پێویستییەکانی بزنسی کڕیار و ڕێگاکانی گەشتن بە بینەر بگەڕێت ، زۆر جار کڕیار هۆشیاری تەواوی نییە لە ڕێگاکانی گەشتن بە بینەر و دیزاینەر دەتوانێت ڕونی بکاتەوە کە چۆن دیزاینەکە دەبێتە هۆی کارتێکردن لە بینەر و بەهێزکردنی براندەکە، بۆ نمونە بەکارهێنانی ڕەنگی شین وەک واتای متمانە، بەکارهێنانی دیزاینی سادە بۆ ئاسانگەشتنی پەیامی براندەکە.
لەکاتی دروستکردنی چیرۆک ئەم پرسیارانە لە کڕیار بکە:
دەتەوێت بەهۆی ئەم دیزاینەەە چی بڵێیت بە خەڵک؟
بەرهەمهێنانی خواردەمەنی خۆماڵی و کوالیتی بەرز
بۆچی پەیامەکەت بێوێنەیە؟
خواردمەنی بە شێوازێکی خاوێن و دورلەمادەی زیانبەخش بەرهەم دەهێنین
پەیامەکەت بۆ کێیە؟
بۆ خەلک بەگشتی، بۆ ئەو کەسانەی بەهۆی خواردنی خراپ و بەسەرچوو توشی نەخۆشی بوون.
چۆن ئەمە دەکەیت؟
لەڕێگەی وێنەی میتافۆری جیاواز
لە کوێ ئەمادەکەیت؟
لە دیزاینی پڕۆشور و پۆستی شۆشیاڵ میدیا
کەی ئەم پەیامە بگات؟
لە کۆتایی وەرزی بەهاردا
گرافیک دیزاینەر پێویستە بەشێوازێک کاربکات هەریەکە لە نێرەری پەیام و وەرگری پەیام بە هەمان زمانی بینراو قسەبکەن کە تیایدا دیزاینەر کاردەکات لە لێکدانەوە و وەرگێڕانی پەیام و کەکردنەوەی زانیاریەکان پاشان وێناکردنی بۆ شێوازێکی بینراو بەهۆی دیزاینێکی پوخت و سادە.
کۆمێنت بنوسە