ڕەنگی ساڵی پانتۆن ٢٠٢٢

 


کۆمپانیای پانتۆن بۆ ماوەی ٢٣ ساڵە بەردەوام ڕەنگێک بەناوی ( ڕەنگی ساڵ ) دیاریدەکات، دیاریکردنی ئەم ڕەنگانەش ڕەنگدانەوەی ئەو ڕوداوانەیە لە کلتوری ئیشتای جیهاندا ڕودەدات، شارەزایانی (پەیمانگای ڕەنگی پانتۆن) ساڵانە دوای بیرکردنەوەیەکی ورد و ڕەچاوکردنی شیکردنەوەی ترێندەکان ڕەنگەکە دیاریدەکەن.



ڕەنگی ئەمساڵ بۆ ( ٢٠٢٢) بریتییە لە سێبەێکی ڕەنگ بەناوی ( Happy’ Periwinkle Blue ) (شینی پێریوینکڵی دڵخۆش) ، پێریوینکڵ گوڵێکە لە توخمی ژاڵەیە و ئاماژە بە (خەیاڵ، دڵخۆشی، نوێبونەوە، هیوا بەرەو داهاتوو) دەکات، کە لەتێکەڵەی نێوان ڕەنگی شینی ئارامیی و و ڕەنگی سوری پڕ وزە دروستبووە، ئەم جۆرە ڕەنگە شینە بەهۆی تێکەڵبونی ڕەنگی سور بە گەرمترین سێبەری ڕەنگی شین دادەنرێت. هەروەها یەکەم جارە لە ڕەنگی ساڵدا کۆمپانیای پانتۆن ڕەنگی نوێ بەرهەمبهێنێت و ساڵانی پێشتر سودی لەڕەنگە ئەرشیفەکان وەردەگرت.



ئەم ڕەنگانەی ساڵ کاریگەری ئابووری و داهێنەرانەی هەیە لەسەر پیشەسازیە جیاوازەکانی وەک ( فاشیۆن، گرافیک دیزاین، ڤیدۆ و بەرهەمهێنان و ...هتد ، لە لایەکی دیکە کاریگەریەکی گەورەی لەسەر هەڵسەوکەوت و میزاجی بەکارهێنەر هەیە بۆ بڕیاڕدان لەسەر کڕینی بەرهەم.

ليست هناك تعليقات