کڕیار client

گرافیک دیزاینەری ئەمریکی میکایل بیروت دەڵێت: “ کڕیارەکان جیاوازین لەنێوان دیزاین و هونەردا” گرافیک دیزاین کۆمەڵێک سنوری  کڕیاری بەسەردا دەسپێندرێت وەک ( ئامانج و داواکاری بزنس، پێویستی بەکارهێنەر، بودجە، کات، تەکنۆلۆژیا، دەرئەنجام ...هتد )، هەرچەندە کارێکی هونەریش دەکرێت کڕیاری هەبێت بەڵام زۆر جیاوزە لە کڕیاری دیزاین و کۆت و بەندی نییە یاخود زۆرکەمە و دەرئەنجامیش لە دیزایندا بریتییە لە جێبەجێکردنی خواستی کڕیار،  هەروەک گرافیک دیزاینەری ئەمریکی میلتۆن گلاسەر دەڵێت: سێ وەڵام هەیە بۆ کارێکی گرافیک دیزاین، نەخێر، بەڵێ، واو، واو بریتییە لە ئامانجی ویستراو، کەواتە کڕیار لە گرافیک دیزایندا گرنگیەگی زۆری هەیە پێویستە گرافیک دیزاینەر گرنگی تەواو بە  کڕیار و دڵخۆشکردنی کڕیار بدات ئەویش بە جێبەجیکردنی ئامانجەکەی و گەیاندنی پەیامەکەی بە بینەر، بەجۆرێک کڕیار ئەو سودەی لە دیزاینەکە دەیبینێت زۆر زیاتر بێت لە تێچووی دیزاینەکە.

ليست هناك تعليقات